تای ماڵتا جۆرە هەوکردنێکی بەکتریایە کەدەگوازرێتەوە ( راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ) لە گیانلەبەری تووشبووەوە بۆ مرۆڤ ،نەخۆشییەکە نەخۆشی گیانلەبەرانە (ZOONOSIS))) بەهۆی خواردن یان خواردنەوەیان بەرکەوتن یان هەڵمژین لەگیانلەبەری تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ ،نەخۆشییەکە بەتای ماڵتا ناسراوە هەروەها پێشی دەڵێن:تای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست یان تای لەبارچوون.ئەم نەخۆشییە لەسەرانسەری جیهاندا هەندێ ووڵاتی لێ دەربچێت کە بەکتریایی نەخۆشییەکە لەگیانلەبەران بنبڕکراوەئەگەرنا لەزۆربەی جیهاندا بڵاوەبەزۆریش تووشبوون بەم نەخۆشییە تایەکی( fever undulant ) هەیە واتا تایەکی ناوەناوە یان بەردەوامی هەیە و سەرئێشان و لەرزین و ئارەقەی زۆری دەبێت وەنیشانەکانی لەنەخۆشێکەوە بۆ یەکێکیتر دەگۆردرێت هەندێک نەخۆش زۆر توند نیشانەکانی لەسەر دەردەکەوێت وە هەندێکی تریش کەمترو دیاریکردنی نەخۆشییەکە بەبوونی نیشانەکان لەگەڵ هەندێ پشکنینی خوێن دەردەکەوێت. ماوەی متبوونی ئەم بەکترییایە لەچەند رۆژێکەوە بۆ چەند هەفتەیەکە (ماوەی متبوون period incubation) کاتی چوونە ژوورەوەی بەکتریایەکە بۆ ناو جوستەی مرۆڤ تا نیشانە درووست دەکات و نەخۆشییەکە لەوانەیە بەشێوەی لەناکاو یان دریژخایەن بێت.
نەخۆشی تای مالتا بەهۆی جۆرەکانی بەکتریایی ((Brucella تووشی مرۆڤ دێت و ئەم بەکترییایە بچووکە و بۆیە گرام وەرناگرێت (-veg) وبێ
بەرگەو سپۆر دروست ناکات، شێوەی لوولەی یان دەنک خڕ وەردەگرێ، لەناو لەشی مرۆڤدا لەناو خانە دەژی وبەکولاندن و گەرمی لەناو دەچێت بەڵام بەبەستن (Freezing) لەناو ناچێت ئەمەوادەکات ماوەی دوو مانگ لە ناو پەنیر بەتایبەتی (پەنیری کوردی) بمێنێ توانای تەنینەوەی هەبێت و لەناو خۆڵ بۆ ماوەی زیاتر لە شەش هەفتە دەمێنێت. بەکتریای تای ماڵتا چوار جۆری هەیە :
١- بەکتریایی مەرو بزن ووشتر (melitensis Brucella).
٢- بەکتریایی چێل (aboreus Brucella).
٣- بەکتریای بەراز( ( Brucella suis.
٤- بەکتریای سەگ (Bruclla canis).
خانە خۆی هەمیشەیی ئەم بەکتریایە بریتیە لە گیانەوەران ، کاتێ بەکتریای تای ماڵتا دەچێتە ناو لەشی ئادەمیزاد لەگەڵ خانە لەپدارەکان و خانە قەپگرەکان(Macrophages) بەرەنگاری یەکتری دەبنەوە و لەرێگایی لیمفەوە دەچێتە گرێ لیمفەکان هەروەها بەهۆی خوین بڵاوەی لێدەکات و دەچێتە هەموو ئەندامەکانی لەش (مۆخی ئێسك و جگەر و فاتەرەشە).
- ماکەکانی تای ماڵتا(Complications):
a- ماکە زۆر باوەکان:
١- هەوکردنی ئێسك و جومگەکان.
٢- هەوکردنی ناوپۆشی دڵ.
٣- هەوکردنی پەردەی مێشك.
b- ماکە دەگمەنەکان :
١- هەوکردنی سییەکان و دروست بوونی ئاو لەسیەکان.
٢- هەوکردنی جگەر.
٣- هەوکردنی جۆگەی زەرداو.
No comments:
Post a Comment