Friday, October 14, 2011

ددان چاندن و چۆرەکانی ددان چاندن

 چاندنی ددان ئەژما ردەکرێت بەیەکێک لەنەشتەرگەرییە سادەوساکارەکان کەلەهەموو نۆرینگە پزیشکییەکانی ددان بەرێژەی سەرکەوتنی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت، بەهۆی ئەو پێشکەوتنەزۆرەی کەلەبواری زانستی پزیشکی ددان و چارەسەرکردنی ددان و پرکردنەوەی ددان بەدەست هاتووە. پرکردنەوە یان چاککردنەوەی ددان.
 گرینگی زۆری هەیە لەزانستی پزیشکی ددان و هەموو هەنگاوەکانی چاندن و پرکردنەوەی ددان گرینگی تایبەتی هەیە چونکە هەرچەند هەڵەیەکی بچوک لەدروست کردن یان دانان یان ڕێکخستنی ددانە دروستکراوەکە بکرێت یان ڕیزکردنەوەی ڵەگەڵ ددانە سروشتییەکان هەڵەی تیا بکەوێت ئەواکاردەکاتە سەرکاروفەرمان و شێوەی ددانەکان.


پێکهاتەکانی ددانی چانراو یان دروستکراو :

١-بنا‌‌‌‌‌غەی ددان چاندنەکە ( abutment ) کەبنکەکەی ددانە دروستکراوەکەی لەسەردەچەسپێنرێت و بەزۆری لەماددەی تیتانیۆم یان زێر یان سیرامیک یان زرکۆنیۆم دروست دەکرێت بەهۆی بورغویەکی تووند دەبەسرێت قەپاغێکی شێوە بورغوی لەسەردادەنرێت بەهۆی ماددەیەکی بەستێنەر.

٢-ددانە دروستکراوەکە: کەپارچەیەکی کانزاییە( هەندێک جارلەزێر پێکدێت کەبەسیرامیک ڕووپۆشدەکرێت یان لەسیرامیک پێکدێت یان لە زرکۆنیۆم ) لەسەرقالبی ئەوددانە دروست دەکرێت کەپێویستمان پێیەتی بەهۆی ئامێرێکی تایبەت ( Cad cam system ).


جۆرەکانی ددان چاندن:

ددان چاندن لەوانەیە بۆیەک ددان بکرێت یان بۆچەند ددانێک و بەندە لەسەر ماوەی چەند ددانەکە لەدەست دراوە و لەبەرئەوەی ددان چانراوەکە دەبێت تەنها بۆفەرمان و جێگرتنەوەی ددانە لەناو چووەکە بێت:

١-پردەجێگیرەکان ( الجسور الثا بتة ) کەجێگای  هەمووددانەکان  لەشەویڵگەی سەرەوە یان خوارەوە دەگریتەوە، لەم جۆرەناتوانرێت بەشێوەیەکی وادروست بکرێت کەجێگای هەمووددانەکان بگرێتەوە لەبەرئەوەی دینگەی ددانی  بەهێز بەکاردێت بۆدانانی پردی ددانەکە لەسەری بەڵام دەبێت ئێسکی شەوێڵاگ پتەو بەهێز بێت.
 ٢-پردە جێگیرەکان: کەجێگای بەشێک لەددانەکان دەگرێتەوە لەبەرئەوەی لەناو شەوێڵاگ هەندێک لەددانەکان ماون و هیچ لەکار نەکەوتوون لەوپەری باشیدان بەڵام ددانێک لەتەنیشتی خراپ بووە ناتوانرێت پردەددانەکە بەهۆی ددانە سروشتییەکەوە ڕاگیربکرێت بۆیە دینگەی چانراوی بۆدادەنرێت .
٣-ئەپردەددانەی کەلەسەر ددانیسروشتی دینگەی ددان دادەنرێت بەهاوبەشی کەزۆر بەکەمی بەکاردێت.
٤-تاخمی ددان تەواو جوولاوەیان پارچەیەکی چێنراو لەسەردینگەی ددان کەبەهۆی بنێکی شێوە لوولەیی یان لەشێوەی سکە کەدەچێتە قۆرتایی کەلەسەر تاقمی ددانەکە دەکرێت هەروەها دەتوانریت موگناتیس لەناو تاخمەکە دابنرێت بەمەش نەخۆشەکە دەتوانێت تاخمەکە دەربهێنێت خاوێنی بکاتەوە.
٥-چاندنی ددان سادە:کەجێگای تەنیا یەک ددان یان زیاتردەگرێتەوە.
٦-چاندنی ددان بۆ دوو ددان و زیاتر  ) cantilever   ) کەلەوبارانە بەکاردێت کەناتوانرێت چاندنی ددانی بۆ ئەنجام بدرێت.

No comments:

Post a Comment