1-شێرپەنجە یان کانسەر.
دلنیام ئەگەرلەهەرجگەرەکێشێک بپرسی ئایا دەزانی جگارە چ زیانێکی لەسەرتەندروستیت هەیە؟یان ئایاجگەرە تووشی چ نەخۆشییەکمان داکا؟ ئەورێژەیە %99 وەڵامیان نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانە. بەڵام لەراستی دا جگەرەکێشان تووشی شێرپەنجەی زۆربەی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ دەکات،لەوانە:( شێرپەنجەی لێو و دەم، شێرپەنجەی قورگ وژێیەکانی دەنگ،شێرپەنجەی سورێنچک و گەدە ،شێرپەنجەی میزڵدان و گورچیلەکان،شێرپەنجەی پەنکریاس و خوێن، هەروەها لە ژنانیش شێرپەنجەی ملی منداڵدانی تووش دەکا.
2-نەخۆشی سینگگرانی درێژخایەن.
ئەم نەخۆشییە لەبواری پزیشکی بەنەخۆشی COPD ناسراوە. نەخۆشییەکە بەتایبەت لە ئەنجامی چەند ساڵانێکی جگەرەکێشان لە تەمەنی 35 ساڵی بەسەرەوە سەر هەڵدەدات . لەلایەک دەبێتە هۆی سووتانەوەهەوکردنی بۆرییەکانی هەواو لەلایەکی دەشەوە دەبێتە هۆی تێکچونی شانەکانی سییەکان لە ئەنجامی هەلمژینی کە گازێکی سەرەکی ژیانە،کەم دەبێتەوە نەخۆشەکە هەمیشە دووچاری هەناسەسواری دەبێت و توانای کارەکانی ژیانی ڕۆژانەی وردەوردە ڕوو لە کەمی دەکات و نەخۆشەکە هەمیشە بە حەسرەتی هەناسەدانێکی ئاساییە . هەروەها ئەو نەخۆشە ئەوەندە نارەحەت و هەناسەسوارو بێ توانا دەبن کەبە جولانەوەیەکی زۆر کەم وەکو لەخەو هەستان و چوونەسەرپێش ئاو و دەم و چاو شووشتن پەکیان بکەوێت. بەداخەوە ئەم نەخۆشییە هیچ چارەسەرێکی یەکجارەکی نییەو تەنیا ئومێدێک بۆ پێشگرتن لە تووشبوون بەنەخۆشییەکەو وەستانی گەشەکردن و خڕاپبونی نەخۆشییەکە و ڕێگرتن لەتێکچونی کاری سییەکان وازهێنانە لە جگارە کێشان.
لەکاتی تووشبوون بەم نەخۆشییە و بەردەوام بوون لە جگەرەکێشان وردەوردە ئاگر لەزۆربەی بۆریەکانی هەواو شانەکانی سییەکان بەردەدەیت و فەرمانی ئەندامەکانی هەناسە دەسوتێنێ و لەجیاتی گازی ئۆکسجینی پاک و هۆی مانەوەی ژیان گازی خنکێنەری دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژی . لەئاکامدا خۆت بەدەستی خۆت تواناو تەندروستی خۆت دەخەیە مەترسیی و ماوەی ژیانت لەسەر تایە کورسی بە پەککەوتویی بەسەردەبەی.
3-دڵە نۆرێ.
نەخۆشییەکی مەترسی دارە و جگەرەکێشەکان گەورەترین مەترسی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە هەیە .جگە لەمەش جگەرەکێشان مەترسی مردنیان نە دڵە وەستانی کوتوپڕ دووهێندە زۆرترە لەو کەسانەی جگارەکێش نین.
4-جەلتەی مێشک یان ستڕۆکە.
5-سستی وبێهێزی منداڵدان.
6-مەترسی خوێن مەیین.
ئەمەش ئاکامێکی کاریگەری جگەرەکێشانە کەدەبێتە هۆی ئەوەی خوێن لەناو
بۆرییەکاندا نەتوانێ بە دروستی هاتوچۆ بکابەتایبەتی لەقاچەکانی مرۆڤدا.
7-پیری و تەمەن کورتی. 8-کوێربوون. 9 –کاریگەری جۆراوجۆر.
No comments:
Post a Comment