
هەندێک جار خوێنی گەش بەتەواوی ناگاتە شانەکانی مێشک بەهۆی تەسک بوون و گیرانی ئەولوولە خوێنانەی کەخوێن دەبات بۆخانەکان و شانەکانی مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی کاری مێشک لە پڕدا..بێگومان! بەهەمان شێوە دەشێت بۆهەر لولەیەکی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بگیرێت و ببێت بەهۆی فەوتاندنی یان نەخۆشی خستنی ئەو کەسە، شایانی باسە یەکەم هۆی مردن لەئەمەریکا و ئەوروپادا بریتی یە لە گیرانی لولەی خوێن کەدەبێتە هۆی دڵ وەستانی لەپڕ و یان مێشک وەستانی لەپڕ.
لەساڵی 1965ز لە ئەمریکادا ( 600,000 ) کەس مردون بە "دڵ وەستانی پڕ" هەروەها لەهەمان ساڵدا
(1,400,000) کەس تووشی دڵ وەستان بوون بەڵام چاک بوونەوە بەدەرمان و نەمردن.
بێگومان ڵێکۆڵینەوەی چاڵاک و بەردەوام لە ئەمریکاو ئەوروپادا یەکجار زۆرە، مەبەستمان لەم ڵێکۆڵینەوانە ئەوەیە کەباش تێبگەن لە میکانیزم و هۆی گیروگرفتەکانی دڵ بەتایبەتی و هۆی نیشتنی ئەو ماددانەی باسمان کرد لە سەرەتادا بەسەردیوی ناوەوەی لولەکانی خوێن.
لەچەند ساڵەی ڕابردوودا بۆزاناکان ڕوون بۆتەوە کەچۆن ئەوکەسانەی کەلەوانەن تووشی گیروگریفتی دڵ ببن جیایان بکەنەوە و نیشانیان بکەن و هەمیشە ئامۆژگاری تایبەتی و دەرمانیان بدەنێ بۆئەوەی رزگاریان بێت لەمەترسی دڵ وەستانی لەپڕ.بەڵێ! تاقیکەرەوەکان ئەم نیشانانەی خوارەوەیان بڵاوکردۆتەوە بۆئەوکەسانەی کەنزیکن لەوەی تووش بن بەنەخۆشی دڵ بەدڵ وەستانی لەپڕ، نیشانەکانی ئەمانەن
١-بەرزی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ لەخوێن دا.
٢-زیادبوونی پاڵەپەستۆی خوێن ( تەوژمی خوین ).
٣- جگەرەکێسانی زۆر.
٤-ئەم بارانەی خوارەوە لەمرۆڤدا بەئاسانی تووشی دڵ وەستانی لەپری دەکات:
a-نەخۆشی شەکر.
b-قەڵەوی.
c-جۆری خواردەمەنی مرۆڤ.
-dکەم جولانەوە و سستی لەش، واتە وەرزش نەکردن و تەمەڵی.
e-بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لەناو خوین.
f-ڕەچەڵەکی خێزانی ئەوکەسە.
باری ناخۆشی و سایکۆلۆژی و فیسۆلۆژی مرۆڤ.-g
بەشێوەیەکی گشتی ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە 45ساڵ زیاترە لەوانەیە تووشی دڵ وەستانی لەپڕ ببن زیاترلەئافرەتانی هەمان تەمەن.
دەمانەوێ لێرەدا ڕوونی بکەینەوە کەخاڵەکانی سەرەوە بەیەکەوە بەگشتی دەبنە هۆی نەخۆشی نەک بەتەنها، واتە هەرکەسێک ڕێژەی چەوری لەناو خوێنی دا بەرز ببێت نابێ بەهۆی تووش بوونی بە دڵ وەستانی لەپڕ، بەڵکو هەمووخاڵەکانی سەرەوە بەکۆمەڵی کاردەکەن. هەمیشە دەتوانین بڵێین ئەگەر هاتوو سێ خاڵ لەوخاڵانەی سەرەوە بەسەرتا دەگونجێت ئەوا لەخۆت بترسێ و ووریای خۆت بە، و دەبێ بچێت بۆلای پزیشک بۆچارەسەرکردنی ئەو هۆیانە. بۆنموونە ئەگەر هاتوو مرۆڤێک کۆڵستڕۆلی خوێنی بەرز بوو وە هەمیشە تەوژمی خوێنی بەرزبوو لەگەڵیدا، ئەوابێگومان ئەم مرۆڤە لەوانەیە تووشی دڵ وەستانی لەپڕ بێت. بەڵام لەلایەکی ترەوە تەنها کۆڵیستڕۆڵ بەرزی لەناو خوێن دا و تەنها تەوژمی بەرزی خوێن نابێت بەجێگای مەترسی کتوپڕ.