Saturday, October 22, 2011

دڵ وەستانی لەپڕ

دڵ وەستانی لەپڕ هەندێک جارپێی دەڵێن "گیرانی لوولەی خوێنی تاج" واتە هۆی دڵ وەستانی لە پڕ ئەوەیە کە خوێن بەتەواوی و ڕەحەتی ڕێی ناکات بەناو لوولەی خوینی تاجەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی نەگەیشتنی خوێن بۆناو ماسولکەکانی دڵ. واتە شانەکانی دڵ بەبێ ئۆکسجین و بەبێ خواردەمەنی دەمێنێتەوە بۆیەتوانای کارکردنیان نامێنێت و لەڵێدان دەکەوێت.
هەندێک جار خوێنی گەش بەتەواوی ناگاتە شانەکانی مێشک بەهۆی تەسک بوون و گیرانی ئەولوولە خوێنانەی کەخوێن دەبات بۆخانەکان و شانەکانی مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی کاری مێشک لە پڕدا..بێگومان! بەهەمان شێوە دەشێت بۆهەر لولەیەکی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بگیرێت و ببێت بەهۆی فەوتاندنی  یان نەخۆشی خستنی ئەو کەسە، شایانی باسە یەکەم هۆی مردن لەئەمەریکا و ئەوروپادا بریتی یە لە گیرانی لولەی خوێن کەدەبێتە هۆی دڵ وەستانی لەپڕ و یان مێشک وەستانی لەپڕ.
لەساڵی 1965ز لە ئەمریکادا ( 600,000 ) کەس مردون بە "دڵ وەستانی پڕ" هەروەها لەهەمان ساڵدا    
  (1,400,000) کەس تووشی دڵ وەستان بوون بەڵام چاک بوونەوە بەدەرمان و نەمردن.
 بێگومان ڵێکۆڵینەوەی چاڵاک و بەردەوام لە ئەمریکاو ئەوروپادا یەکجار زۆرە، مەبەستمان لەم ڵێکۆڵینەوانە ئەوەیە کەباش تێبگەن لە میکانیزم و هۆی گیروگرفتەکانی دڵ بەتایبەتی و هۆی نیشتنی ئەو ماددانەی باسمان کرد لە سەرەتادا بەسەردیوی ناوەوەی لولەکانی خوێن.
لەچەند ساڵەی ڕابردوودا بۆزاناکان ڕوون بۆتەوە کەچۆن ئەوکەسانەی کەلەوانەن تووشی گیروگریفتی دڵ ببن جیایان بکەنەوە و نیشانیان بکەن  و هەمیشە ئامۆژگاری تایبەتی و دەرمانیان بدەنێ بۆئەوەی رزگاریان بێت  لەمەترسی دڵ وەستانی لەپڕ.بەڵێ! تاقیکەرەوەکان ئەم نیشانانەی خوارەوەیان بڵاوکردۆتەوە بۆئەوکەسانەی کەنزیکن لەوەی تووش بن بەنەخۆشی دڵ بەدڵ وەستانی لەپڕ، نیشانەکانی ئەمانەن
 ١-بەرزی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ لەخوێن دا.
٢-زیادبوونی پاڵەپەستۆی خوێن ( تەوژمی خوین ).
٣- جگەرەکێسانی زۆر.
٤-ئەم بارانەی خوارەوە لەمرۆڤدا بەئاسانی تووشی دڵ وەستانی لەپری دەکات:
 a-نەخۆشی شەکر.
b-قەڵەوی.
c-جۆری خواردەمەنی مرۆڤ.
-dکەم جولانەوە و سستی لەش، واتە وەرزش نەکردن و تەمەڵی.
e-بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لەناو خوین.
f-ڕەچەڵەکی خێزانی ئەوکەسە.
 باری ناخۆشی و سایکۆلۆژی و فیسۆلۆژی مرۆڤ.-g

بەشێوەیەکی گشتی ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە 45ساڵ زیاترە لەوانەیە تووشی دڵ وەستانی لەپڕ ببن زیاترلەئافرەتانی هەمان تەمەن.
دەمانەوێ لێرەدا ڕوونی بکەینەوە کەخاڵەکانی سەرەوە بەیەکەوە بەگشتی دەبنە هۆی نەخۆشی نەک بەتەنها، واتە هەرکەسێک ڕێژەی چەوری لەناو خوێنی دا بەرز ببێت نابێ بەهۆی تووش بوونی بە دڵ وەستانی لەپڕ، بەڵکو هەمووخاڵەکانی سەرەوە بەکۆمەڵی کاردەکەن. هەمیشە دەتوانین بڵێین ئەگەر هاتوو سێ خاڵ لەوخاڵانەی سەرەوە بەسەرتا دەگونجێت ئەوا لەخۆت بترسێ و ووریای خۆت بە، و دەبێ بچێت بۆلای پزیشک بۆچارەسەرکردنی ئەو هۆیانە. بۆنموونە ئەگەر هاتوو مرۆڤێک کۆڵستڕۆلی خوێنی بەرز بوو وە هەمیشە تەوژمی خوێنی بەرزبوو لەگەڵیدا، ئەوابێگومان ئەم مرۆڤە لەوانەیە تووشی دڵ وەستانی لەپڕ بێت. بەڵام لەلایەکی ترەوە تەنها کۆڵیستڕۆڵ بەرزی لەناو خوێن دا و تەنها تەوژمی بەرزی خوێن نابێت بەجێگای مەترسی کتوپڕ.
....زیاتر بخوێنەرەوە

Friday, October 14, 2011

ددان چاندن و چۆرەکانی ددان چاندن

 چاندنی ددان ئەژما ردەکرێت بەیەکێک لەنەشتەرگەرییە سادەوساکارەکان کەلەهەموو نۆرینگە پزیشکییەکانی ددان بەرێژەی سەرکەوتنی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت، بەهۆی ئەو پێشکەوتنەزۆرەی کەلەبواری زانستی پزیشکی ددان و چارەسەرکردنی ددان و پرکردنەوەی ددان بەدەست هاتووە. پرکردنەوە یان چاککردنەوەی ددان.
 گرینگی زۆری هەیە لەزانستی پزیشکی ددان و هەموو هەنگاوەکانی چاندن و پرکردنەوەی ددان گرینگی تایبەتی هەیە چونکە هەرچەند هەڵەیەکی بچوک لەدروست کردن یان دانان یان ڕێکخستنی ددانە دروستکراوەکە بکرێت یان ڕیزکردنەوەی ڵەگەڵ ددانە سروشتییەکان هەڵەی تیا بکەوێت ئەواکاردەکاتە سەرکاروفەرمان و شێوەی ددانەکان.


پێکهاتەکانی ددانی چانراو یان دروستکراو :

١-بنا‌‌‌‌‌غەی ددان چاندنەکە ( abutment ) کەبنکەکەی ددانە دروستکراوەکەی لەسەردەچەسپێنرێت و بەزۆری لەماددەی تیتانیۆم یان زێر یان سیرامیک یان زرکۆنیۆم دروست دەکرێت بەهۆی بورغویەکی تووند دەبەسرێت قەپاغێکی شێوە بورغوی لەسەردادەنرێت بەهۆی ماددەیەکی بەستێنەر.

٢-ددانە دروستکراوەکە: کەپارچەیەکی کانزاییە( هەندێک جارلەزێر پێکدێت کەبەسیرامیک ڕووپۆشدەکرێت یان لەسیرامیک پێکدێت یان لە زرکۆنیۆم ) لەسەرقالبی ئەوددانە دروست دەکرێت کەپێویستمان پێیەتی بەهۆی ئامێرێکی تایبەت ( Cad cam system ).


جۆرەکانی ددان چاندن:

ددان چاندن لەوانەیە بۆیەک ددان بکرێت یان بۆچەند ددانێک و بەندە لەسەر ماوەی چەند ددانەکە لەدەست دراوە و لەبەرئەوەی ددان چانراوەکە دەبێت تەنها بۆفەرمان و جێگرتنەوەی ددانە لەناو چووەکە بێت:

١-پردەجێگیرەکان ( الجسور الثا بتة ) کەجێگای  هەمووددانەکان  لەشەویڵگەی سەرەوە یان خوارەوە دەگریتەوە، لەم جۆرەناتوانرێت بەشێوەیەکی وادروست بکرێت کەجێگای هەمووددانەکان بگرێتەوە لەبەرئەوەی دینگەی ددانی  بەهێز بەکاردێت بۆدانانی پردی ددانەکە لەسەری بەڵام دەبێت ئێسکی شەوێڵاگ پتەو بەهێز بێت.
 ٢-پردە جێگیرەکان: کەجێگای بەشێک لەددانەکان دەگرێتەوە لەبەرئەوەی لەناو شەوێڵاگ هەندێک لەددانەکان ماون و هیچ لەکار نەکەوتوون لەوپەری باشیدان بەڵام ددانێک لەتەنیشتی خراپ بووە ناتوانرێت پردەددانەکە بەهۆی ددانە سروشتییەکەوە ڕاگیربکرێت بۆیە دینگەی چانراوی بۆدادەنرێت .
٣-ئەپردەددانەی کەلەسەر ددانیسروشتی دینگەی ددان دادەنرێت بەهاوبەشی کەزۆر بەکەمی بەکاردێت.
٤-تاخمی ددان تەواو جوولاوەیان پارچەیەکی چێنراو لەسەردینگەی ددان کەبەهۆی بنێکی شێوە لوولەیی یان لەشێوەی سکە کەدەچێتە قۆرتایی کەلەسەر تاقمی ددانەکە دەکرێت هەروەها دەتوانریت موگناتیس لەناو تاخمەکە دابنرێت بەمەش نەخۆشەکە دەتوانێت تاخمەکە دەربهێنێت خاوێنی بکاتەوە.
٥-چاندنی ددان سادە:کەجێگای تەنیا یەک ددان یان زیاتردەگرێتەوە.
٦-چاندنی ددان بۆ دوو ددان و زیاتر  ) cantilever   ) کەلەوبارانە بەکاردێت کەناتوانرێت چاندنی ددانی بۆ ئەنجام بدرێت.
....زیاتر بخوێنەرەوە

Thursday, October 13, 2011

Brucellosis - تای مالتا

تای ماڵتا جۆرە هەوکردنێکی بەکتریایە کەدەگوازرێتەوە ( راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ) لە گیانلەبەری تووشبووەوە بۆ مرۆڤ ،نەخۆشییەکە نەخۆشی گیانلەبەرانە (ZOONOSIS))) بەهۆی خواردن یان خواردنەوەیان بەرکەوتن یان هەڵمژین لەگیانلەبەری تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ ،نەخۆشییەکە بەتای ماڵتا ناسراوە هەروەها پێشی دەڵێن:تای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست یان تای لەبارچوون.ئەم نەخۆشییە لەسەرانسەری جیهاندا هەندێ ووڵاتی لێ دەربچێت کە بەکتریایی نەخۆشییەکە لەگیانلەبەران بنبڕکراوەئەگەرنا لەزۆربەی جیهاندا بڵاوەبەزۆریش تووشبوون بەم نەخۆشییە تایەکی( fever undulant ) هەیە واتا تایەکی ناوەناوە یان بەردەوامی هەیە و سەرئێشان و لەرزین و ئارەقەی زۆری دەبێت وەنیشانەکانی لەنەخۆشێکەوە بۆ یەکێکیتر دەگۆردرێت هەندێک نەخۆش زۆر توند نیشانەکانی لەسەر دەردەکەوێت وە هەندێکی تریش کەمترو دیاریکردنی نەخۆشییەکە بەبوونی نیشانەکان لەگەڵ هەندێ پشکنینی خوێن دەردەکەوێت. ماوەی متبوونی ئەم بەکترییایە لەچەند رۆژێکەوە بۆ چەند هەفتەیەکە (ماوەی متبوون period incubation) کاتی چوونە ژوورەوەی بەکتریایەکە بۆ ناو جوستەی مرۆڤ تا نیشانە درووست دەکات و نەخۆشییەکە لەوانەیە بەشێوەی لەناکاو یان دریژخایەن بێت.
- هۆکاری تووشبوون :
نەخۆشی تای مالتا بەهۆی جۆرەکانی بەکتریایی ((Brucella تووشی مرۆڤ دێت و ئەم بەکترییایە بچووکە و بۆیە گرام وەرناگرێت (-veg) وبێ
بەرگەو سپۆر دروست ناکات، شێوەی لوولەی یان دەنک خڕ وەردەگرێ، لەناو لەشی مرۆڤدا لەناو خانە دەژی وبەکولاندن و گەرمی لەناو دەچێت بەڵام بەبەستن (Freezing) لەناو ناچێت ئەمەوادەکات ماوەی دوو مانگ لە ناو پەنیر بەتایبەتی (پەنیری کوردی) بمێنێ توانای تەنینەوەی هەبێت و لەناو خۆڵ بۆ ماوەی زیاتر لە شەش هەفتە دەمێنێت. بەکتریای تای ماڵتا چوار جۆری هەیە :
١- بەکتریایی مەرو بزن ووشتر (melitensis Brucella).
٢- بەکتریایی چێل (aboreus Brucella).
٣- بەکتریای بەراز( ( Brucella suis.
٤- بەکتریای سەگ (Bruclla canis).
خانە خۆی هەمیشەیی ئەم بەکتریایە بریتیە لە گیانەوەران ، کاتێ بەکتریای تای ماڵتا دەچێتە ناو لەشی ئادەمیزاد لەگەڵ خانە لەپدارەکان و خانە قەپگرەکان(Macrophages) بەرەنگاری یەکتری دەبنەوە و لەرێگایی لیمفەوە دەچێتە گرێ لیمفەکان هەروەها بەهۆی خوین بڵاوەی لێدەکات و دەچێتە هەموو ئەندامەکانی لەش (مۆخی ئێسك و جگەر و فاتەرەشە).
- ماکەکانی تای ماڵتا(Complications):
a- ماکە زۆر باوەکان:
١- هەوکردنی ئێسك و جومگەکان.
٢- هەوکردنی ناوپۆشی دڵ.
٣- هەوکردنی پەردەی مێشك.
b- ماکە دەگمەنەکان :
١- هەوکردنی سییەکان و دروست بوونی ئاو لەسیەکان.
٢- هەوکردنی جگەر.
٣- هەوکردنی جۆگەی زەرداو.
....زیاتر بخوێنەرەوە

زیانەکانی جگەرەکێشان

- بەکورتی گرینگترین زیانەکانی جگەرەکێشان لەم چەندخالانەی خوارەوەدا ڕوون دەکەینەوە:


1-شێرپەنجە یان کانسەر.


دلنیام ئەگەرلەهەرجگەرەکێشێک بپرسی ئایا دەزانی جگارە چ زیانێکی لەسەرتەندروستیت هەیە؟یان ئایاجگەرە تووشی چ نەخۆشییەکمان داکا؟ ئەورێژەیە %99 وەڵامیان نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانە. بەڵام لەراستی دا جگەرەکێشان تووشی شێرپەنجەی زۆربەی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ دەکات،لەوانە:( شێرپەنجەی لێو و دەم، شێرپەنجەی قورگ وژێیەکانی دەنگ،شێرپەنجەی سورێنچک و گەدە ،شێرپەنجەی میزڵدان و گورچیلەکان،شێرپەنجەی پەنکریاس و خوێن، هەروەها لە ژنانیش شێرپەنجەی ملی منداڵدانی تووش دەکا.


 2-نەخۆشی سینگگرانی درێژخایەن.

ئەم نەخۆشییە لەبواری پزیشکی بەنەخۆشی COPD ناسراوە. نەخۆشییەکە بەتایبەت لە ئەنجامی چەند ساڵانێکی جگەرەکێشان لە تەمەنی 35 ساڵی بەسەرەوە سەر هەڵدەدات . لەلایەک دەبێتە هۆی سووتانەوەهەوکردنی بۆرییەکانی هەواو لەلایەکی دەشەوە دەبێتە هۆی تێکچونی شانەکانی سییەکان لە ئەنجامی هەلمژینی کە گازێکی سەرەکی ژیانە،کەم دەبێتەوە نەخۆشەکە هەمیشە دووچاری هەناسەسواری دەبێت و توانای کارەکانی ژیانی ڕۆژانەی وردەوردە ڕوو لە کەمی دەکات و نەخۆشەکە هەمیشە بە حەسرەتی هەناسەدانێکی ئاساییە . هەروەها ئەو نەخۆشە ئەوەندە نارەحەت و هەناسەسوارو بێ توانا دەبن کەبە جولانەوەیەکی زۆر کەم وەکو لەخەو هەستان و چوونەسەرپێش ئاو و دەم و چاو شووشتن پەکیان بکەوێت. بەداخەوە ئەم نەخۆشییە هیچ چارەسەرێکی یەکجارەکی نییەو تەنیا ئومێدێک بۆ پێشگرتن لە تووشبوون بەنەخۆشییەکەو وەستانی گەشەکردن و خڕاپبونی نەخۆشییەکە و ڕێگرتن لەتێکچونی کاری سییەکان وازهێنانە لە جگارە کێشان.

لەکاتی تووشبوون بەم نەخۆشییە و بەردەوام بوون لە جگەرەکێشان وردەوردە ئاگر لەزۆربەی بۆریەکانی هەواو شانەکانی سییەکان بەردەدەیت و فەرمانی ئەندامەکانی هەناسە دەسوتێنێ و لەجیاتی گازی ئۆکسجینی پاک و هۆی مانەوەی ژیان گازی خنکێنەری دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژی . لەئاکامدا خۆت بەدەستی خۆت تواناو تەندروستی خۆت دەخەیە مەترسیی و ماوەی ژیانت لەسەر تایە کورسی بە پەککەوتویی بەسەردەبەی.

3-دڵە نۆرێ.

نەخۆشییەکی مەترسی دارە  و جگەرەکێشەکان گەورەترین مەترسی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە هەیە .جگە  لەمەش جگەرەکێشان مەترسی مردنیان نە دڵە وەستانی کوتوپڕ دووهێندە زۆرترە لەو کەسانەی جگارەکێش نین.


4-جەلتەی مێشک یان ستڕۆکە.
5-سستی وبێهێزی منداڵدان.
   

6-مەترسی خوێن مەیین.


ئەمەش ئاکامێکی کاریگەری جگەرەکێشانە کەدەبێتە هۆی ئەوەی خوێن لەناو
بۆرییەکاندا نەتوانێ بە دروستی هاتوچۆ بکابەتایبەتی لەقاچەکانی مرۆڤدا.

7-پیری و تەمەن کورتی.        8-کوێربوون.      9 –کاریگەری جۆراوجۆر.    
....زیاتر بخوێنەرەوە

هۆکارەکانی جەلتەی مێشک

ئەوەتەنیاکلۆکی خوێن نین کەلەناوسەرت دان ولەهەرساتێکداتووشی جالتەی دەماخت دەکەن،بەلکوحالەتی عاتفییەنەرێنییەکانیش ئەوکارە دەکەن.وەک پسپۆرێکی ئەمەریکی دەلێ50ساڵ لەمەوپێش حالەتەدەروونیەکان بەنەخۆشی دادەنران،بەلام ئێستاکەدەزانین هەست وعاتفییە پێکداچووەکان چۆن نەخۆشی جەستەیی دەقەومێنن.

یەکەم؛فشاری دەروونی.

ئارام بەتانائارامی تووشی جەلتەی دەماخی نەکردووی.هاواردکریشنەرخاوەن بروانامەی دکتۆرالەپزیشکێتی هەناوی وبەرپرسی سێنتەری ڤانتەربێلت تایبەت بەتوشبووانی جەلتەی دەماخ دەڵێ کاتێ لە پزیشکێک دەپرسی هۆکارە رێگاخۆشکەرەکانی تووشبون بەجەلتەت پێبڵێ،لیستێکت بۆدروست دەکات لە"بەرزی فشاری خوێن،شەکرە،نەخۆشی دڵ"کەچی کاتێ پرسیارلەقوربانییەکی دەستی جەلتەی دەماخ دەکەی یەکەم شت پێت دەڵێ فشاری دەروونی وای لێ کردم.لەراستیدا فشاری دەروونی کۆنترۆڵ نەکراوفشاری خوێن بەرزدەکاتەوە خوێن خەست دەکاتەوە ئەمانەش لەهۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بەجەلتەن.بۆییە کۆنترۆڵکردنی فشاری دەروونی لەهۆکارەگرینگەکانی رێگاگرتنەلەتەشبوون بەجەلتەی دەماخ.


دووەم؛توڕەیی.

ئەوانەی توڕەن،بۆری خەێنبەری کارۆتید (کەلەملدایەوخوێن بۆناودەماخ دەگوازێتەوە) تێیاندا ئەستوڕو ڕەق دەبێت لەچاو ئەوکەسانەی لەسەرخۆن.ئەگەرئەوئەستوربوونە گەیشتە حالەتێکی ترسناک،رێگا دەگرێ لە ڕۆیشتنی خوێن ئۆکسجینی پێویست بۆدەماخ ئەمەش مردنی خانەکانی دەماخی لێ دەکەوێتەوە،خودی ئەمەش بریتییەلە جەلتەی دەماخ.


سێیەم؛تەنیایی.

تەنیایی زیان لەدڵت دەدات.پسپۆران لازانکۆی شیکاگۆی ئەمەریکاوە گەیشتوونەتە ئەوباوەرەی تەنیایی وپاشهاتەدەروونیەکانی بێ گوێ دانە کێشی لەش وجگەرەکێشان و وەرزشکردن وادەکات ساڵانە3. 6 نمرە فشاری خوێنی بەرزببێتەوە ، هۆی ئەمەش ئەوەیە تەنیایی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی کۆڕتیزۆڵ ئەمەش لای خۆییەوە فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە.
....زیاتر بخوێنەرەوە